ک.م.م.ک:
بەپێی زانیارییەکان، چوارشەممە ٦ی گوڵانی ٢٧٢٣ی کوردی، دوکتۆر بەختیار محەممەدزادە خەڵکی شارە دەڕەشاری سەربە پارێزگای ئیلام بەدانانی بارمتەی ٣ ملیارد تمەنی بە شێوەی کاتی تا کۆتایی قۆناغەکانی لێکۆڵینەوە لە زیندانی حکوومەتی ئێران ئازاد کرا.
بەگوێرەی هەواڵەکە، ناوبراو نێزیک ٤ مانگ پێش و لە سەرەتای مانگی ڕەشەمەی ساڵی پار، لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی ئێرانەوە بانگهێشت و دەستبەسەر کرابوو.
ق.ش