درێژەی هێرشی کیمیایی بۆسەر قوتابخانەکان هاوکاتە لەگەڵ ژه‌هراوی بوونی قوتابیان لە سنە

ک.م.م.ک:

دووشەممە ٤ی گوڵانی ٢٧٢٣ی کوردی، لەگەڵ بەردەوامی هێرشی کیمیایی بۆسەر قوتابخانەکان لە کوردستان لەلایەن دەستوپێوەندییەکانی حکوومەتییەوە، قوتابخانەی کچانەی حەسەن ئاوای سنە کرایە ئامانجی هێرشە کیمیاییەکان.

بەگوێرەی هەواڵەکان، هێرشی کیمیایی دەست و پێوەندییەکانی حکوومەتی بۆ قوتابخانەی کچانەی حەسەن ئاوا، بووە هۆی ژەهراوی بوونی قورسی قوتابیان و دۆخی تەندرووستی قوتابییەک بەناوی ساحل ئەحمەدی ناجێگیر ڕاگەیەندراوە.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *