ک.م.م.ک:
یەکشەممە، ۳ی بانەمەڕی ۲۷۲۳ کوردی، موحەممەد لەتیف ئەحمەدپوور خەڵکی بانە، کە پێشتر لەلایەن ماشێنی هێزەکانی هەنگی سنوورەوە لێدراوە، بەهۆی برینە سەختەکانەوە لە نەخۆشخانەی شەفا لە شاری سەقز گیانی لەدەستدا.
شایانی باسە کە ڕۆژی پێنجشەممە، ۳۱ی خاکەڵێوە، کۆڵبەرەکە لەلایەن هێزەکانی سنووری هنگەژاڵ لەگەڵ چەند کۆڵبەرێکی دیکەوە لە ڕێگای گەڕانەوەیان بۆ شارەکە بە ماشێن لێدرابوو.
بەگوێرەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ماشێنی ئەو هێزانە کە لە تەنیشت کۆڵبەرەکانەوە گەشتی دەکرد، هاوکات یەکێک لە ئەندامانی هێزەکە لە شیشەی ماشینەکە به دەست، سەر شانی محەمەد لەتیفی گرتوه و چەنددین مەتر ڕایکێشاوە، ناوبراو بە هۆی لەدهستدانی هاوسەنگی کەوتووە ژیر تایەکانی دواوەوە و ملی و شانەکانی لە چەند شوێنێک دا شکاوە و گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەی شەفا لە شاری سەقز و لە کۆتاییدا دوای چوار ڕۆژ لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا.
ئەمڕۆ بنەماڵەکەی تەرمی کورەکەیان وەرگرتووە و لە گۆڕستانی بانە بەخاکسپێردراوە.
ع. س