ورمێ؛ سەڵاح ئەحمەدی گواسترایەوه بۆ گرتووخانەی ئیتلاعات


ک.م.م.ک:
بەگوێرەی هەواڵی کۆمەڵەی مافی مرۆفی کوردستان،، دوکتۆر سەلاح ئەحمەدی تەمەن ٥٥ ساڵ خەڵکی بۆکان کە لەم ڕۆژانەی دواییدا لەلایەن هێزە ئیتلاعاتی و ئەمنییەتییەکانەوە ڕفێندرابوو گواستراوەتەوە بۆ گرتووخانەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئێران لە ورمێ.

شایانی باسە کە دوکتۆر سەڵاح ئەحمەدی و سولەیمان جاوید جێگری ناوبراوە لە دەرمانخانەی دوکتۆر ئەحمەدی لە شوێنی کارەکەیان دەستبەسەرکرابوون.

جێی ئاماژەیە کە ئەو دوو هاووڵاتییە بە بێ نواندنی حوکمی دادوەری لە لایان هێزە ئەمنییەتییەکانی حکوومەتی ئێران دەستبەسەر کرابوون.
ع. س

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *