بوکان؛ بەردەوامی دەستبەسەرکردنی بەربڵاوی هاووڵاتیان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە

ک.م.م.ک:

بەپێی ئەو زانیارییانەی وەدەست کەوتوونە، دوابەدوای دەستبەرکردنی بەربڵاو لە شاری بوکان، دوو هاووڵاتیی دیکە بە ناوەکانی “سیامەک هەیاسی” و “ئالان داغدار” خەڵکی گوندی حاجی ئاوا لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرانەوە.

شایانی باسە، ٧ هاووڵاتی بە ناوەکانی جەلال مەولودی، ئەبوبەکر مام زادە، ڕەزگار بابامیری، کاوە ساڵحی، ئەحمەد مام زادە، سۆران قاسمی و پیژمان سوڵتانی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر کراون.

تا ساتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووس و شوێنی ئەو هاووڵاتیانە لە بەر دەست دا نییە نییە.

ع. ر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *