بەردەوام بوونی مانگرتنی شەوگار محەممەدی لە ناو کەمپی مۆغلا لە تورکیا

ک.م.م.ک:

پێنجشەممە رێکەوتی ٣١ی خاکەلێوەی ساڵی ٢٧٢٣ی کوردی، بە گوێرەی ڕاپۆرتەکانی گەیشتوو لە سەرچاوەیەکی ئاگادار لە کەمپی مۆغلا “حوسێن مینبەری” و هاوژینەکەی “شەوگار محەممەدی ” لە ڕەوتی خۆپێشاندانی ناڕەزایەتی گشتی بە هۆی ڕاوەدوونان و هەڕەشە و دەستبەسەر کردن لە لایان هێزە سەرکوتکەرەکانی حکوومەتی ئێران بە ناچاری روویان لە هەندەران کرد، یەکەم مزلی وەدەرکەوتنیان وڵاتی تورکیا بوو کە بە فێڵبازی و تەڵەکەبازی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی و تورکیا لە لایان بەنێو پۆلیسی تورکیا دەستبەسەر دەکرێن و دەیانبەنە کەمپی مۆغلا کە تایبەتە بە دیپۆرت کردنەوەی کۆچبەران ئەوە ماوەی ۵ مانگە بێ هۆ و بێ بڕیار دەستبەسەرن.

پێویستە ئاماژە بکرێت کە ئێستا بە هۆی پێڕانەگەیشتن و لێ نەپرسینەوە دەستیان داوەتە مانگرتن لە خواردن و لە دۆخێکی زۆر خراپدان.

شیاوی باسە کە، شەوگار محەممەدی نەخۆشە و پێویستی بە دوکتۆر و دەرمانە کە لێان بێ بەش کردوە وئاوڕی لێ نادەنەوە.

ع. ر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *