بۆکان؛ دوو هاووڵاتی لە لایان ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەسبەسەر کران

ک.م.م.ک:

ڕۆژی دووشەممە ٢٨ی خاکەلێوەی ۲۷۲۳ی کوردی، دوو هاووڵاتی‌بە ناوەکانی ئەبوبەکر مامزادە تەمەن ٥۳ ساڵ، خەڵکی گوندی شەریکەند و ڕزگار بەگزادە تەمەن ٤۰ ساڵ لەلایان ئیدارەی ئیتلاعاتی ئێرانەوە دەستبەسەر و گواستراونەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

بەگوێرەی ڕاپۆرتەکە، هێزە ئەمنییەتییەکانی ئێران وێرای دەستبەسەر کردنی ئەبوبەکر مامزادە هەوڵی پشکنینی ماڵەکەیانیش داوە.

شایانی باسە پێشتی لە ڕێکەوتی ۲٦ی خاکەڵێوە، هێزە ئەمنییەتییەکان برا و خوشکەزای ئەبوبەکر مامزادە بە ناوەکانی ئەحمەد مامزادە و سۆران قاسمییان دەستبەسەر و گوازرایەنەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
شایانی باسه تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، لەمەڕ شوێنی ڕاگرتن و چارەنووسی ناوبراوەکان هیچ زانییارییەک بەدەستەوە نییە.
ع. س

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *