ک.م.م.ک
سێ شەممە ۲۹یی خاکەڵێوەی ۲۷۲۳ی کوردی، عۆسمان ئەسعەدی خەڵکی شاری شنۆ گواسترایەوە بۆ زیندانی حکوومەت بۆ تێپەڕاندنی سێ ساڵ و ٨ مانگ زیندانی تەعزیری.
شایانی باسە کە ناوبراو لە لەلایەن دادگای ئینقلاب لە شنۆ بە تۆمەتی کارکردن دژی تەناهیی نەتەوەیی لە ڕێگەی ئەندامبوون لە حیزبێکی کوردی ئۆپۆزسیۆنی حکوومەتی ئێران و بەشداری کردن له مانگرتنەکانی کاسبکارانی شنۆ به کۆی گشتی سێ ساڵ و هه شت مانگ زیندانی سزادراوە.
ع. س