چارەنووسی نادیاری هێمن شاهی یەکێک لە دەستگیرکراوەکانی ڕاپەڕینی سەرتاسەری

ک.م.م.ک:

ڕۆژی یەکشەممە ٢٧ی خاکەلێوەی ساڵی ٢٧٢٣ی کوردی، بنەماڵەی هێمن شاهی، یەکێک لە دەستبەسەرکراوەکانی شاری شنۆ، ڕایانگەیاند کە زیاتر لە مانگێکە بێ ئاگان لە شوێن و چارەنووسی منداڵەکەیان.

بە پێی ئەو ڕاپۆرتە، ڕۆژی دووشەممە ١٥ی ڕەشەمەیساڵی٢٧٢٢یرابردوو، دانیشتنی دادگای ئەم هاووڵاتییە لە لقی ٣ی دادگای ئینقلابی ئێران لە شاری ورمێ بەڕێوەچوو و ناوبراو ڕووبەڕووی تۆمەتێکی نوێ بووەوە کە “هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژ بەری حکوومەتی ئێرانه”
لەو کاتەوە کاربەدەستانی بەندیخانەی ڕێژیمی ئێران لە ورمێ بنەماڵەکەیان ئاگادار کردۆتەوە کە لەمەودوا سەردانی ئەم زیندانە نەکەن.

بنەماڵەی ئەو هاووڵاتییە بێ ئاگان لەوەی کە پێشتر لە لقی ١٠٤ی دادگای تاوانەکانی ئێران لە ورمێ بە تۆمەتی “زیانگەیاندن بە دەزگا حکومەتییەکانی وەک بانکی ڕیفاە و بانکی سپە” دادگایی کرابوو و لەژێر گوشاردا بوو بۆ دانپێدانان.
پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە هێمن شاهی هیچ کام لەو تۆمەتە ناڕاستانەی قبوڵ نەکردووە.
هێمن (کاروان شاهی) ماوەی ٢ ساڵە هاوسەرگیری کردووە و خاوەنی منداڵێکی ٣ مانگە کە بەم دواییە باوکی لەدەستداوە و ناوبراو تاکە کەسی بەڕێوەبەری بژێوی ژیانی خێزانەکەی بووە کە لە مانگی ڕەزبەری ساڵی ٢٧٢٢ی رابردوودا لە ڕەوتی شۆرشی ژینا یان ژن، ژیان، ئازادی دا لە لایان هێزە ئەمنیەتییەکانی ڕفێنراوە و لە بەندیخانەی ناوەندی ورمێ بەند کراوە.

ع. ر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *