سەقز؛ عوسمان ئیسماعیلی بە کەفالەت ئازاد کرا

ک.م.م.ک.:

ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ٢٨ی خاکەلێوەیساڵی٢٧٢٣ی کوردی، هاووڵاتییەک بە ناسنامەی عوسمان ئیسماعیلی، چالاکی کرێکاریی خەڵکی شاری سەقز، پاش تێپەڕبوونی زیاتر لە دوو مانگ لە ڕێکەوتی دەسبەسەرکرانی بە دانانی بارمتەی یەک ملیار تمەنی تا کۆتایی قۆناغەکانی لێپرسینەوە بە شێوەی کاتی ئازاد کرا .

بە پێی ڕاپۆرتەکان؛ ڕێکەوتی ١٩ی ڕێبەندانی ساڵی ڕابردوو، لە لایان هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێران، بەبێ پێشکەشکردنی فەرمانی دادگا، ناوبراو یان پاش دەستبەسەرکردن بۆ گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی حکوومەتی ئێران لە شاری سنە گواستبۆوە.

پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت؛ لە ماوەی دەستبەسەرکردنیدا، ڕێگەی پێنەدرا چاوی بە پارێزەر بکەوێت.

ع. ر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *