ک.م.م.ک:
بە پێی ڕاپۆرتە بڵاوکراوەکان، نایب عەسکەری، زیندانی سیاسی کوردی خەڵکی ورمێ، تەمەن ٤٦ ساڵ، خێزاندار و خاوەنی دوو منداڵ، پاشی دوو ساڵ دەستبەسەر کرانی لە لایەن سیستمی قەزایی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە بە تۆمەتی موحارەبە بە ئێعدام مەحکووم کراوە و ئەم حوکمە بە فەرمی پێ ڕاگەیەندراوە.
پێویستە بگوترێ کە نایب عەسکەری لە ٤ی خاکەلێوەی ساڵی ۲۷۲۱ی هەتاوی لە لایەن هێزەکانی سازمانی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانی ورمێ دەستبەسەر و پاش سێ مانگ دەستبەسەری لە گرتنگەی ئەم دامەزراوە ئەمنیەتییە، بۆ زیندانی ناوەندی ورمێ گواسترایەوە .
پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە کەسی ئاماژەپێکراو تووشی نەخۆشی بەردی گورچیلە بووە و سەرەڕای ئامۆژگاری پزیشکان بۆ چارەسەرکردنی لە دەرەوەی زیندان، بەڵام بەهۆی دژایەتیی بەرپرسانی زیندانەوە لە دەستڕاگەیشتن بە خزمەتگوزاریی پزیشکی بێبەش کراوە.
ع. ر