مانگرتنی چوار دەستبەسەرکراوی بەرخۆدانی جەماوەریی دێهلۆران لە زیندانی ناوەندیی ئیلام

ک.م.م.ک:

بە پێی ئەو هەواڵانی بەدەستی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان گەییشتووە؛ چوار هاووڵاتیی شاری دێهلۆران بە ناوەکانی “عەزیم یادگاری”، “حسێن باپیروند”، “فەرشاد ئەیانی”و سەعدوڵڵا ئایانی کە لە ٢٥ی ڕێبەندانی ساڵی ٢٧٢٢ی کوردی، لە دوای ناڕەزایەتییەکانی ئەم شارە لەلایەن هێزەکانی حکوومەتەوە ڕفێندراون.

بەپێ زانیارییەکان بەرەبەیانی ئەمڕۆ ٢٧ی خاکەلێوەی ٢٧٢٣ی کوردی، ئەم چوار هاووڵاتییە ناڕەزایەتییان بەرامبەر دەربڕی بە هۆی بێبڕیاربوون و مامەڵەنەکردن لەگەڵ دۆسیەکەیان لەلایەن دامودەزگاکانی حکوومەت و هەروەها مەرجی دەستبەسەرکردن لە زیندانی ناوەندیی ئیلام، مانیان لە خواردن گرت.

تا ساتەوەختی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەکی ورد لەسەر تۆمەتەکانی (عەزیم یادگاری، حوسێن باپیروند، فەرشاد ئەیانی، سەعدوڵڵا ئەیانی) نییە.

ک.ح

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *