ک.م.م.ک:
یەکشەممە ۲۷ی خاکەڵێوەی ۲۷۲۳ی کوردی، هێزە ئەمنییەتییەکانی ئێران، کەمال لوتفی باوکی ڕەزا لوتفی کە لە ڕەوتی خۆپێشاندانەکانی شۆڕشی ژن ژیان ئازادی لەلایان سەرکوتکەرانی ڕژێم شەهید کرابوو، لە دێوڵان ڕفاندووە و گواستویانەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
بەپێی راپۆرتەکە، هێزەکانی ئەمنییەتی به جل و بەرگی مەدەنی وبە بێ فەرمانی دادوەری ئەم چالاکی ژینگەییان ڕفاندووە.
شایانی باسه تاا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، لەمەڕ شوێنی ڕاگرتن و چارەنووسی ناوبراو هیچ زانییارییەک بەدەستەوە نییە.
ع. س


