دەستبەسەری چالاکێکی مەدەنی لە قوروە

ک.م.م.ک:

شەممە ٢٦ی خاکەلێوەت ٢٧٢٣ی کوردی، چالاکێکی مەدەنی بەناونیشانی مەهدی عیرفانی، خەڵکی قوروە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە لەو شارە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوازرا.

شیاوی باسە کە هێزە ئەمنییەکانی ئێران بەبێ نواندنی حوکمی قەزایی هەڵیان کوتاوەتە سەرماڵ مەهدی عیرفانی و کولووپەلی تایبەتی ناوبراو وەکوو موبایل، کۆمپیۆتەر و کتێبەکانیان دەستبەسەردا گرتووە.

جێی سەرنجە کە تا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لە هۆکاری دەستبەسەری و جۆری ئەو تاوانانەی خراونەتە پاڵی ناوبراو نەزانراوە.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *