بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان: زیندانی سیاسی کورد حەبیب واڵا لەتیفی خوێنداری بواری ئەندازیاری پیشە کەلە خەرمانانی ساڵی ۹٤ حوکمی ئێعدام کردنی ڕاوەستابوو، لەنۆیەمین ساڵی زیندانی بوونیدا، لەنالەبارترین دۆخی جەستەیی وڕۆحی بەبێ بایەخمەندبوون لەمافەکانی کەڵک گرتن لە چاوپێکەوتنی ڕاستەوخۆ لەگەڵ بنەماڵەکەی ومەرەخەسی بەچەشنی هەڵواسراوی لەزیندانی ناوەندی سنە ڕاگیر اوە.
ناوبراو خوێندکاری زانکۆی پەیام نووری ئیلام بوو. کەلە خەزەڵوەری ٨٦، لەشەقامی ئەدەب لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتەوە لە شاری سنە دەستبەسەرکرا.
پاش ڕاگیرانی ٤مانگە لەژوورە تاکەکەسییەکانی ئیتلاعاتی ئێران لەسنەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ولەژێر گرانترین ئەشکەنجەدا کەبوبەهۆی خوێن ڕشتنی گورچیلەکانی. ڕاگوێزی زیندانی سنە کرا.
ڕێکەوتی ۱۰ی پووشپەڕی ۱۳٨۷، لەلقی یەکی دادگای شۆڕشی شاری سنە بەبەرپرسایەتی دادوەر بابایی بەتۆمەتی «کوردبوون» محاربە وئەندامیەتی لە پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پەژاک) محاکمە کراو وسەرەڕای هەبوونی پارێزگاری بەرگری کردن سەرلەنوێ ئێعدامی بەسەردا سەپێنرا.
پاش پشتڕاست بوونەوەی حوکمی ئێعدام لەدادگای پێداچوونەوە، دیوانی باڵای حکوومەتی ئیسلامیش لەڕێکەوتی ۱٦ی ڕەشەمەی ۱۳٨٨ ئەم حوکمەی بەشێوەی زارەکی بە پارێزەرەکەی ڕاگەیاند. ناوبرو هەنووکە لەزیندانی ناوەندی سنە ڕاگیراوە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان