خوێندکارێکی خەڵکی بیجاڕ بەهۆی ئەشکەنجەی گرانەوە گوازرایەوە بۆ نەخۆشخانە

ک.م.م.ک:

بەپێی زانیارییەکان ڕۆژی سێشەممە٢٢ی خاکەلێوەی ٢٧٢٣ی کوردی، خوێندکارێکی زانکۆی خاڕەزمی خەڵکی بیجاڕ بەناونیشانی نەعیم لەشکەری لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر و بەهۆی لێدان و ئەشکەنجەی قورسەوە گوازرایەوە بۆ نەخۆشخانەی ئیمام حسەینی ئەو شارە.

بەپێی هەواڵەکە، بەبۆنەی دانانی ستۆرییەکی ئینستاگرامی هێرش کراوەتەسەری و دەستبەسەر کراوە.

شیاوی باسە نەعیم لەشکەری جارێکیتر لە شۆڕشی ژینا ڕێکەوتی ٥ی خەزەڵوەری ٢٧٢٢ی کوردی لەلایەن هێزە سەرکوتگەرەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر کرابوو.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *