زیادبوونی هێرشی کیمیایی بۆ قوتابخانەکان لە شارەکانی مەریوان و کامێران

ک.م.م.ک:

سێشەممە٢٢ی خاکەلێوەی ٢٧٢٣ی کوردی، قوتابیانی قوتابخانەی سەرەتایی ٢٢ی ڕێبەندان لە شاری مەریوان و قوتابخانەکانی لالە و عیفەت لە شاری کامێران، لەلایەن حکوومەتی ئێرانەوە هێرشی کیمیاییان کرایەسەر و قوتابیان بەبۆنەی ژەهراوی بوونەوە بۆ ناوەندێکی دەرمانی لەو شارە ڕاگوازران.

شیاوی باسە؛ قوتابخانەکانی لالە و عیفەت و ٢٢ی ڕێبەندان لە شارەکانی مەریوان و کامێران پاش هێرشی کیمیایی داخران.

جێی ئاماژەیە، لەگەڵ دەستپێکردنی هێرشی کیمیایی بۆ قوتابخانەکان و گەشە و بەردەوامی لە ناوچە جیاجیاکانی کوردستان و حاشا هەڵنەگربوونی ئەگەری مردنی قوتابیان بەبۆنەی کیمیایایی و ژەهراوی بوون، هیچ چەشنە هەوڵ یان دەستپێشخەرییەک وەکوو بەدواداچوونی هۆکار و بکەرانی ئەم هێرشانە نەهاتۆتە ئاراوە.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *