بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان ڕەمەزان ئەحمەد کەماڵ بۆبەندیخانەی قەزوێن گواستراوەتەوە و بابەتە لە حڵێک دابووە کە ئەم بەندکراوە سیاسییەی کورد هێشتا چارەسەری پزیشکی کۆتایی پێ نەهاتبووە.
سەر لەبەیانی ڕۆژی ٤ی ڕەزبەری ۱۳۹٥، ناوبراویان لەزیندانیانی ڕەجایی شاری کەرەج گواستەوە بۆ زیندانی قەزوێن.ناوبراو ماوەی بەرێ بۆچارەسەری ودەرمان بۆ زیندانی ڕەجایی شاری کەرەج نێردرابوو، بەڵام سەرەڕای ئەوەی خولی دەرمانییەکەی تەواو نەببوو،بەتایبەت فیزیۆتراپی پێویست پاش نەشتەرگەری، لەسەر ویستی محەممەد مەردانی بەرپرسی زیندانی ڕەجایی شار بۆزیندانی قەزوێن گەڕێندرایەوە.
هەروەها بەرپرسی بەندیش “شوجاعی”ئیزنی بردنی کەلوپەلەکانی وبەتایبەتی دەواکانی پێ نەداوە.
ئەم بەندکرووە سیاسییەی کورد بەهۆی بوونی فیشەک لەجەستەی وچڵک وکێم ،پێویستی تەواوی بە دەواو دەرمانی پسپۆڕانە هەیە.ناوبراو ٨ساڵی پێش لەسنووری تورکیا لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە بەگرانی بریندار بوو. لانیکەم ۷فیشەک بەرجەستەی کەوتبوو لەکاتی دەستبەسەرکرانی.لەزیندانەکانی ماکۆ، قەزوێن، ڕەجایی شار زیندانی کێشاوە.
ناوبراو چەندین جار لەهەمبەر کەمتەرخەمی بەرپرسانی زیندان و دادستانی بەرانبەر بە چارەسەرنەکردنی نەخۆشییەکەی دەست داوەتە مانگرتن لەخواردن و هەرجارە لەسەر وادە وبەڵێنی درۆیی ناوبراوان دەستی هەڵگرتووە و بێ ئاکام ماوەتەوە.
ناوبراو لەسەرەتای دەسبەسەرکرانی ئێعدامی بەسەردا سەپێنرا، پاشان بوو بە زیندایی تاهەتایی ولەدواییدا بۆدەساڵ کەم کرایەوە.
ڕەمەزان ئەحمەد کەماڵ کەبەهۆی کێشەی (مفصل) و ئازاری زۆر لەبەشی دەست لەدۆخی نالەباری جەستەیی دایە،بەهۆی نەبوونی کەرەستەی پێویست لەزیندانی ڕەجایی شار لەمافی چارەسەری بێ بەشە.ئەمە لەکاتێکدایە کە بەرپرسان لەڕاگواستنی بۆچارەسەری لەدەرەوەی زیندان خۆدەبوێرن.
سەرەڕای ئەوەی کە ڕێکخراوی لێبوردەیی نێودەوڵەتی سەرەتای ڕێبەندانی ساڵی پار بە ڕاگەیەندراوێک بڵاوی کردەوە ئەم بەندکروە کوردەی رۆژئاوایی کوردستان پێویستی بەنەشتەرگەری هەیە وداوای پێڕاگەیشتنی خێرایی بەڕەوشتی ئەم بەندکراوە سیاسییە کردبوو، بەڵام تا هەنووکە هیچ دەستپێشخەرییەک لەهەمبەر چارەسەری بۆ ناوبراو، لەلایەن بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە نەهاتوەتە ئاراوە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان