ک.م.م.ک:
شەممە١٩ی خاکەلێوەی ٢٧٢٣ی کوردی، هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی کۆماری ئیسلامی ئێران بەبێ نواندنی حوکمی قەزایی هێرش کرایەسەر ماڵی هاوڵاتییەک بەناونیشانی فەرەیدوون مارابی خەڵکی گوندی ماراوی سەربە شاری کامێران، پاش پشکنینی ماڵەکەی، هەڕەشەی دەستبەسەرییان لە خۆی و هاوژینەکەی کردووە.
جێی سەرنجە، فەریدوون مارابی لە ٢٣ی ڕەشەمەی ساڵی ڕابردوویش لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە دەستبەسەر و پاش چەندد کاتژمێر دەستبەسەری ئازاد کرابوو.
ق.ش