کۆبونەوەی ناڕەزایی خەڵکی گوندەکانی بورژوان و دوستوەند لە پێش فەرمانداری کرماشان

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان: کۆمەڵێک خەڵکی گوندی بوروژان کە بە هۆی سێڵاوەوە زەرەمەند ببون، ڕۆژی یەک شەممە ٤ڕەزبەر ۹٥هەتاوی لە پێش فەرمانداری کرماشان کۆبوونەوی ناڕەزیان ڕێخست و داخوازی قەربوو کردنەوەی زیان و زەرەرێ بوون کە بە هۆی لافاوەوە چەند مانگ پێش، پیان گەیوبو.

گوندی بورژوان نێزیک هەزار بنەماڵەی تێدا دەژین و لە نێزیکی شاری کرماشانە، کە سەرەڕای تێپەڕ بوونی چەن مانگ لە سێڵاوەکە تا ئێستا هیچ هەوڵێک بۆ چارەسەر کردنی کێشەکانی خەڵکی ئەم گوندە نەکراوە.

سەرەڕای ئەوەی کە زۆربەی خانوەکانی ئەم گوندە بە خشتی کاڵ ساز کراون و هیچ جۆرە ستانداردێکیان نیە و لە بەرابری سێڵاودا هیچ مقاومەیەکیان نیە و لەهەندێک لە خانوەکان کەلوپەلی ناو ماڵەکان ئاو بردویەتی.

هاوکات لە گەڵ خەڵکی گوندی بورژوان، خەڵکی گوندی دوستوەندیش لە پێش فەرمانداری کرماشان کۆبونەوەی ناڕەزایان دەربڕی.

خەڵکی ئەم گوندە بە هۆی نەبوونی ئاو کە لە لایەن حکومەتەوە بۆری ئاو لە سەریان داخراوە ناڕەزایەتی خۆیان دەربڕی.

ئەم گوندە لە شاری کرماشان نێزیکە بەڵام بە ئەنقەست ئاوی ئەم گوندە لە لایەن حکومەتەوە ڕاگیراوە و بەم هۆیەوە خەڵک ناڕەزایەتی خۆیان دەربڕی.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان