ئازادی فەخرەدین ئیبراهیمی بەدانانی بارمتە لە ورمێ

ک.م.م.ک:

بەپێی زانیارییەکان، هاوڵاتییەکی مێرمنداڵ بەناونیشانی فەخرەدین ئیبراهیمی ١٧ساڵ تەمەن خەڵکی شاری شنۆ بەدانانی بارمتە بەشێوەی کاتی تا کۆتایی قۆناغەکانی لێکۆڵینەوە لە زیندانی حکوومەتی ئێران لە شاری ورمێ ئازاد کرا.

شیاوی باسە، فەخرەدین ئیبراهیمی کوڕی مەحیەدین ئیبراهیمی زیندانی سیاسیی ئێعدامکراو لەلایەن حکوومەتی ئێرانەوە بووە کە دووشەممە ١٤ی خاکەلێوە پاش بانگهێشتی بۆ لقی ٩ی لێکۆڵینەوەی حکوومەتی ئێران لە شاری ورمێ دەستبەسەرکرابوو.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *