نەغەدە؛ هێرشی کیمیایی بۆ قوتابخانەیەکی کچانە

ک.م.م.ک:

بەپێی زانیارییەکان، سێشەممە ڕێکەوتی ١٥ی خاکەلێوەی ٢٧٢٣ی کوردی، قوتابخانەیەکی کچانەی شاری نەغەدە بەناونیشانی ئازادی هێرشی کیمیایی کرایەسەر و ژمارەیەک لە قوتابیانی ئەم قوتابخانە ژەهراوی کران و چەندد کەسێکیان بۆ نەخۆشخانە گوازرانەوە.

جێی بیرهێنانەوەیە ڕێکەوتی ١٤ی خاکەلێوەیش قوتابخانەیەکی دیکەی کچانە بەناوی ٢٢ی ڕێبەندان لە شاری محەممەدیار سەربە شاری نەغەدە هێرشی کیمیایی کرابوویەسەر و بەپێی زانیارییەکان ٤٠کەس لە قوتابیانی ئەو قوتابخانەیە ژەهراوی کرابوون.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *