دەستبەسەری فەخرەدین ئیبراهیمی پاش ئێعدامی باوکی لەلایەن حکوومەتی ئێرانەوە

ک.م.م.ک:

دووشەممە ١٤ی خاکەلێوەی ٢٧٢٣ی کوردی، فەخرەدین ئیبراهیمی ۱۷ساڵ تەمەن خەڵکی شنۆ و کوڕی مەحیەدین ئیبراهیمی زیندانی سیاسیی ئێعدامکراو، لەلایەن لقی ٩ی دادسەرایئینقلابی ئێرانەوە لە شاری ورمێ دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوازراوە.

شیاوی باسە، ناوبراو جارێک ڕێکەوتی٢٦ی ڕەشەمە ساڵی ڕابردوو، پاش ئێعدامی باوکی لەلایەن حکوومەتی ئێرانەوە بۆ دیتنی دادوەری کێشکچی سەردانی دادگای ئینقلابی کردبوو کە دەستبەسەر دەکرێ و پاشان ئازاد کرابوو.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *