ک.م.م.ک.:
ڕۆژی هەینی ١١ی خاکەلێوەی ساڵی ٢٧٢٣ی کوردی، بە پێی هەواڵەکان، هونەرمەندێکی خەڵکی پاوە بە ناوی “فیرۆز میرانی” لە کاتی ناڕەزایەتییە گشتییەکانی ٩ی سەرماوەزی ساڵی ڕابردوودا بە هۆی تەقەی ڕاستەوخۆ و نەخشە بۆ داڕێژراوی هێزە سەرکوتگەرەکانی کۆماری ئیسلامی لە بەشی سەر و چاو بریندار دەبێت لە ترسی دەستبەسەر کردن و بەهۆی حوکمی ناڕەوا و ئەهریمەنیەکانی حکوومەت، ڕەتیدەکاتەوە بچێتە ناوەندە پزیشکییەکان، لە ئەنجامدا بەهۆی بڕانی دەمارەوە بینینی چاوی ڕاستی لەدەست دەدات، و چاوەکەی تەنها لەڕووی جەستەیی و جوانکارییەوە ئاساییە، بەڵام نابینێت.
بەگوێرەی ڕاپۆرتەکە، چاوی چەپی ئاماژەپێکراو تەنها لەسەدا یەک و نیوی بینینی هەیە، بۆ ئەوەی بینینەکەی بگەرێتەوە، پێویستە بەردەوام بێت لە دەرمان و چارەسەرە پزیشکییەکان.
ع . ر