ک.م.م.ک:
بەپێی زانیارییەکان، زانیار توندڕەو ١٧ساڵ تەمەن کەلە ڕەوتی شۆڕشی ژن ژیان ئازادی لە شاری پیرانشار کە بە تەقەی هێزە ئەمنییەکان بینایی چاوێکی خۆی لەدەست داوە و لە ڕێگەی تورکیا بۆ ئەورووپا لەلایەن پۆلیسی یۆنانەوە دەستبەسەر و بۆ تورکیا گەڕێنراوەتەوە، هەنووکە مەترسی دیپۆڕتی بۆ ئێران لەسەرە.
بەگوێرەی هەواڵەکە، هەمزە تونڕەو باوکی ئەم مێرمنداڵە ١٧ساڵە، وێڕای دەربڕینی دۆخی ناجێگیری جەستەیی و ڕۆحی کوڕەکەی، باسی لە خۆکوژی ناوبراو کرد.
شیاوی باسە، زانیار و باوکی لە کامپی دیپۆڕتی موغلای سەربە شاری ئێزمیر ڕاگیراون و ئەم مێرمنداڵە بریندارە لە دەستڕاگەیشتن بە کەرەستەی دەرمانی بێبەری کراوە.
زانیار و باوکی داوایان لە ڕێخراوە و دامەزراوە مافی مرۆییەکان کردووە ڕێگربن لەبەرانبەر دیپۆڕت کردنەوەیان بۆ ئێران.
ق.ش