شنۆ؛ سزای قورس بۆ سێ هاووڵاتی خەڵکی گوندەکانی دەوروبەر دەرچوو

ک.م.م.ک:

چوارشەممە رێکەوتی ٩ی خاکەلێوەی ساڵی ٢٧٢٣ی کوردی، سێ هاووڵاتی بە ناوەکانی “فەرحان حەسەن زادە “، “سەنعان قادرزادە ” و “هەژارمەحموودیان” تەمەن پەنجا ساڵ کوڕی خدر و خەڵکی گوندی گووندەوێڵە سەر بە شاری شنۆ، بە تۆمەتی پیلانگێڕی بۆ ئەنجامدانی تاوان دژی ئاسایشی نەتەوەیی لە ناوەوە و دەرەوەی وڵات، بڵاوکردنەوەی پروپاگەندە دژی دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی و هاوکاری حیزبە کوردستانییەکان، بڕیاری ٤ساڵ بەندکرانی زۆرە ملی و لێدانی پەنجا قامچی و دانی ١٩ملیوێن و دوسەت هەزار تمەن بۆ هەژار مەحمودیان و بۆ سەنعان قادرزادە بڕیاری دووساڵ و شەش مانگ بەندکرانی زۆرە ملی و فەرحان حەسەن زادە بڕیاری دوو ساڵ بەندکرانی زۆرە ملی بۆ ئەو سێ هاووڵاتییە دەرکرا.

ئەم سێ هاووڵاتییە لە بەفرانباری ساڵی رابردوودا بە بێ نواندنی بڕیاری دادوەر دەستبەسەر کرا بوون و بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوون.

ع. ر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *