دەیان ئەسپی هاووڵاتیان لە لایەن هێزە ئەمنیەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە گولەباران کران.

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان ،ڕۆژی پێنج شەممە ۱ی ڕەزبەری ئەم ساڵ هێزە ئەمنیەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران هێرشیان کردە سەر کۆڵبەران و کاسبکاران لە دەڤەری ماشکانی کۆنەرە سەر بە شاری پیرانشار لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ،کە کۆڵبەران بۆ ڕزگار کردنی خۆیان هەڵهاتن، بەڵام ئەسپ و ئێسترەکانیان لە لایەن هێزە ئەمنیەتیەکانی ئێرانەوە کەوتنە بەر دەسڕێژ و پتر لە ۱۰ئەسپ و ئێستری هاوڵاتیان کوژران.

لە درێژەی ڕاپۆرتەکەدا هاتوە،کە هێزە ئەمنیەکانی ئێران دەستیان گرت بە سەر کەلوپەلی کۆڵبەراندا .

شایانی باسە ؛کە لە ئەم ساڵدا پتر لە ۱٥۰جار تەقەی ڕاستەوخۆ لە لایەن هێزە ئەمنی وئینتزامیەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە کراوەتە سەر کۆڵبەران و کاسبکارانی کورد،کە ئاکامی ئەم هێرشانە کوژرانی پتر لە ۷۸کەس بوە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان