کوژرانی گوماناوی سەربازێکی کوردی خەڵکی مەریوان

ک.م.م.ک:

بەپێی زانیارییەکانی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، دووشەممە ٧ی خاکەلێوەی ٢٧٢٣ی کوردی، سەربازێکی ٢٠ساڵ تەمەنی کوردی خەڵکی گوندی هەجمەنەی سەربە شاری مەریوان بەناونیشانی جەمشید وەیسی کوڕی تاهیر لە کاتێکدا لە بنکەی سەربازی قەڵاجی لەکاتی تێپەڕاندنی خزمەتی زۆرەملێی سەربازیدا بوو بە شێوەیەکی گوماناوی کوژراوە.

بە گوێرەی هەواڵەکە، ناوبراو ١١مانگ لە زەمەنی سەربازیەکەی تێپەڕاندبوو و هیچ چەشنە نەخۆشییەکی جەستەیی یان دەروونی نەبووە بەڵام بەرپرسانی ئەو بنکە سەربازیەی کۆماری ئیسلامی ئێران کوشتنی ئەم سەربازە کوردییە گرێ دەدەن بە خۆکوژییەوە و تەرمەکەشیان بۆ پزیشکی یاسایی گواستۆتەوە.

شیاوی باسە کۆماری ئیسلامی وێڕای دەیان بەڵگە و دیکۆمێنت لەمەڕ کوشتنی خەڵکی مەدەنی، تا ئێستەیش دانی بەوەدا نەناوە کە کەسێکی کوشتبێت و هەردەم بۆ کوشتنی خەڵکی کورد دەستپێشخەر بووە و لە هیچ کردەوە و تاوانێک سڵی نەکردۆتەوە.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *