ک.م.م.ک
بەپێی زانییارییەکانی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، ئیدارەی ئیتلاعاتی ئێران لە مەهاباد لە ڕێگەی پەیوەندی تەلەفۆنییەوە هەڕەشەی دەستبەسەرکردن و بلۆککردنی هەژمارە شەخسییەکانی تۆرەکۆمەلایەتییەکانی ئەندامانی بنەماڵەکانی قوربانیانی ڕاپەڕینی ژن، ژیان، ئازادی دەکات.
هەروەها هێزە ئەمنییەتییەکان بۆ بەدەستهێنان دانپێدانانی زۆرەملێ هەڕەشە لەو بنەماڵانە دەکات هەتاکوو ڕایبگەیەنن کە منداڵەکانیان لەلایەن پارتە ئۆپۆزسیۆنە کوردییەکانەوە کوژراون.
بەڵام خەڵکی خۆڕاگری کوردستان
سەرجەم داواکارییەکانی ئیدارەی ئیتلاعات ڕەتکردەوە و کۆڵ نادەن.
ع. س