ک.م.م.ک:
شەممە ٢٧ی ڕەشەمەی ٢٧٢٢ی کوردی، دوو هاوڵاتت بەناوەکانی ڕەحمان قادری و ئەنوەر شێخە خەڵکی پیرانشار بۆ جێبەجێکردنی حوکمەکەی بۆ زیندانی حوکمی ئێران لە نەغەدە ڕاگوازرا.
شیاوی باسە کە ئەم دوو هاوڵاتییە لەلایەن دادگای ئینقلابی حکوومەتی ئێرانەوە لە پیرانشار بەتۆمەتی هاریکاری حیزبێکی کوردی ئوپوزیسیۆنی حکوومەتی ئێران و پڕوپاگەندا دژی دەسەڵات بە ڕیز ڕەحمان قادری بە ٣ ساڵ و سێ مانگ و ٢ ڕۆژ و ئەنوەر شێخە بە ٢ساڵ و حەوت مانگ مەحکووم کران.
شیاوی باسە کە ئەم هاوڵاتیانە خەزەڵوەر و ڕێبەندانی ساڵی ڕابردوو لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێران بەبێ نواندنی حوکمی قەزایی دەستبەسەر کرابوون.
ق.ش