ک.م.م.ک:
دووشەممە، دوا ساتەکانی ساڵی ۲۷۲۲ـی کوردی، هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێران هێرشیان کردە سەر ماڵی دایکی یەکێک لە چالاکانی سیاسی بە ناوی “مانشێت حەیدەری” خەڵکی شاری دڕەشاری ئیلام لەو هێرشەدا بە تەقەی تفەنگەکانیان زیانێکی زۆری داراییان بە ماڵی دایکی ئەو چالاکوانە گەیاند.
شیاوی باسە مەنشێت حەیدەری ئێستا دانیشتووی هەرێمی کوردستانە و لەلایەن دەزگا ئیتلاعاتییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە هەڕەشەی ڕفاندن و تیرۆرکردنی لێکراوە.
ع. ر