ورمێ؛ پێنج زیندانی سیاسیی ئێعدامیان بەسەردا سەپێنرا

ک.م.م.ک:

بەپێی هەواڵی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، لقی سێی دادگای ئینقلابی حکوومەتی ئێران لە ورمێ حوکمی ئێعدامی بەسەر پێنج زیندانی سیاسیی کوردی خەڵکی ئەو شارەدا سەپاند کە ناونیشانیان بەم شێوەیە:
نەسیم نەمازی
وەفا هەنارە
ئارام عومەری بەردیانی
ڕەحمان پڕحازوو
مەنسوور ڕەسووڵی.

بەپێی زانیارییەکان ئەم زیندانییە سیاسییانە بەتۆمەتی بەشداری و هاریکاری ئیتلاعاتی و سیخوڕی بەقازانجی ئیسڕائیل ئێعدامیان بەسەردا سەپێنراوە.

شیاوی باسە دەسەڵاتی داگیرکەری ئێران هەرکات کەوتبێتە تەنگەژە و ژێر گوشاری سیاسیی و نێودەوڵەتییەوە هەموو گوشارەکان کۆدەکاتەوە و دەیڕووخێنێ بەسەر چالاکانی سیاسیی و مەدەنی کورددا و گرێیان دەدات بە دەوڵەتانی دیکەوە و بەو شێوە هەم هۆکاری لەناوچوونیان دەڕەخسێنێ و هەمیش کێشە ناوخۆییەکانی دەباتە دەرەوە و کوردیش وەکوو هەموودەم قوربانی یەکەمە.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *