هاووڵاتییەکی پیرانشاری بە تەقەی هێزەکانی ئەمنییەتی بینایی چاوی ڕاستی خۆی لەدەست دا


ک.م.م.ک

بەپێی زانییارییەکانی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، هاووڵاتییەکی پیرانشاری بە ناوی زانیار توندڕەو۱٨ ساڵان، کوڕی حەمزە و خەدیجە لەڕێکەوتی ٥ی خەزەڵوەری ۲۷۲۲ی کوردی، لە رەوتی خۆپێشاندانەکانی خەڵکی کوردستان لە چوارچێوەی شۆڕشی ژن، ژیان، ئازادیدا بە تەقەی ڕاستەوحۆی هێزە ئەمنییەتییەکانی ئێران بینایی چاوی ڕاستی خۆی لەدەست داوە و دۆخی چاوی چەپیشی لە مەترسیدایە.

شایانی باسە ئەم گەنجە لاوە، لە ناوەندە دەرمانییەکانی پیرانشار، ورمێ، تەورێز و شیراز چارەسەری پزیشکیی بۆ کراوە.

جێگای ئامەژەیە کە، ناوبراو پێشووتریش لە رەوتی ناڕەزایەتییەکانی پیرانشاردا، بە فیشەکی ساچمەیی هێزەئەمنییەتییەکانی ئێران، دەست و سینگی بریندار ببوو و لە ماڵەوە چارەسەری پزیشکیی بۆ کرابوو.
ع. س

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *