ک.م.م.ک:
یەکشەممە ڕێکەوتی ٢٨ی ڕەشەمەی ساڵی ٢٧٢٢ی، بە گوێرەی ڕاپۆرتەکانی گەیشتوو، گوشار و زەبر و زەنگی کاربەدەستانی گرتنگەی ناوەندی و ئیتلاعاتیەکانی حکوومەتی ئێران لە دێهلۆران بۆ سەر نارازیانی گیراو بۆتە هۆکاری خۆکوشتنی “سەعدوڵا ئایینی ” و رەوانەی نەخۆشخانە کراوە.
پێویستە ئاماژە بکرێت کە، بەندکراوەکانی تر بە ناوەکانی عەزیم یادگاری، فەرشاد ئایینی، سەعدوڵا ئایینی، حوسێن باپیروەند و سەفورا مەلیکی کە لە ڕێکەوتی ٢٥ی ڕێبەندانی ڕابردودا لە لایان هێزەکانی ئیتلاعاتی دێهلۆران دەستبەسەر کرا بوون لە گرتنگەی ناوەندی ئیلام لە ژێر ئەشکەنجەی بەزەبر دابونە، بۆ وەرگرتنی دانپێدانانی زۆرە ملی کە وەگیانی هێناون و وای لێکردوون هەوڵی خۆکوشتن بدەن.
ع. ر


