سێیەمین ڕێوڕەسمی دادگایی کردنی ٤چالاکی کرێکاری و ژینگەپارێزی بەڕێوەچوو

ک.م.م.ک:

بەپێی زانیارییەکان، یەکشەممە٢١ی ڕەشەمەی٢٧٢٢ی کوردی، سێیەمین کۆبوونەوەی کارکردن لەسەر دۆسیەی٤ چالاکی کرێکاری و ژینگەپارێزی شارەکانی شنۆ و نەغەدە بەناوەکانی عەباس هاشمپوور، خەلیل مرادی، ئیبراهیم قارەمانی و بارام جەعفەری لە دادگای ئینقلابی حکوومەتی ئێران لەورمێ بەسەرۆکایەتی دادوەر نەجەفزادە بەڕێوەچوو.

شیاوی بادە، تۆمەتەکانی کۆبوونەوەی یەکەم و دووهەم هەربەم ناوانەوە بەڕێوەچوو و ئەم ٤ چالاکە کرێکاریی و ژینگەپارێزە وێڕای ڕەت کردنەوەی ئەو تۆمەتانەی نرابوویە پاڵیان، بەرگریان لەخۆیان کرد.

شیاوی بادە، لە ڕێوڕەسمی سێیەمی دادگایی، تۆمەتبارکردنی نوێ دژی ئەم ٤چالاکە کرێکاریە دەرچوو و تۆمەتی پێوەندیدار لەگەڵ حیزبە چەپ و کۆمۆنیستییەکانیان نرایەپاڵ.

جێی بیرهێنانەوەیە، ئەم ٤چالاکی کرێکاری و ژینگەپارێزییە لە ڕێکەوتی ٧ی ڕەزبەری ئەمساڵ لەڕەوتی خۆپیشاندانە گشتگیرەکان دژی کوشتنی حکوومی ژینا ئەمینیی لە شارەکانی شنۆ و نەغەدد دەستبەسەر و پاش ٧٠ڕۆژ دەستبەسەر و لە کۆتاییدا یەکشەممە١٣ی سەرماوەز هەرکامیان بەدانانی بارمتەی٥٠٠ ملوێن تمەنی بە شێوەی کاتی ئازاد کران.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *