ک.م.م.ک.:
بە پێی ئەو ڕاپۆرتە گەیشتوو، ڕۆژی سێشەممە ٢٣ی ڕەشەمەی ساڵی ٢٧٢٢ی کوردی، ئاریان خۆشگوار تەمەن ١٧ ساڵ کە لە کاتی ناڕەزایەتییە سەرتاسەرییەکان کە بە هۆی لێدان لەسەری بە باتووم لە کۆمادا بوو، لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی تاران گیانی لەدەست دا.
پێویستە بگوترێ کە ڕۆژی ٥ی سەرماوەزی ئەمساڵ لە کاتی ناڕەزایەتییە سەرتاسەرییەکان لە گەڕەکی حاجیئاوای شاری سنە، ئاریان لە لایەن هێزە سەرکوتگەرەکانی ئێرانەوە خرابوویە کۆماوە و بنەماڵەکەی چەند کەسێکیان بۆ چارەسەر بەهۆی تێکچوونی باری کوڕەکەیانەوە ڕۆژانێک لەمەوبەر بردبوویانە نەخۆشخانەیەک لە تاران.
ک.ح