ک.م.م.ک:
بەپێی زانیارییەکان، لانیکەم ٢٠ مامۆستای ئامادەیی ئیمامی شاری مەهاباد ڕووبەڕووی حەکمی جۆراوجۆری وەکوو، تەمبێ کردنی نووسراو و خستنە ناو مەلەف، دابەزاندنی پێگەی گرووپێک بۆ ماوەی ساڵێک و دابەزاندنی پێگەی٢گرووپ بۆ ماوەی دوو ساڵ.
بەگوێرەی هەواڵەکە، ئەم حوکمانە تا ئێستاکە بە یاسین ئەبووبەکری، یاسر ئەمینیی ئازەر، قاسم قارەمانی، هێمن ڕەنجام، کامیار مەحموودی، بەهمەن نەجاڕی و جەلیل یووسفی لە مامۆستایانی ئامادەیی ئیمام ڕاگەیەندراوە.
شیاوی باسە، ئەم مامۆستایانە لە ڕۆژانی یەکەم و دووهەمی خەزەڵوەر دوابەدوای سەرکوتی هاوڵاتیان و قوتابیان لەلایەن هێزە ئەمنیی و چەکدارەکانی ئێرانەوە لە هەوڵێکی ناڕەزایی دەربڕیندا مانیان گرتبوو.
ق.ش