ک.م.م.ک:
دوشەممە ڕێکەوتی ٢٢ی ڕەشەمەی ساڵی ٢٧٢٢ی کوردی، قوتابخانەی کچانەی شاهید – مەلا مەحمود محەمەدی- لە شاری بانە لە لایان هێزەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران هێرشی کیمیاوی کرایە سەر.
بە گوێرەی هەواڵی هەواڵنێری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، کاتژمێر ١٢ی نیوەڕۆ بەڕێوەبەری قوتابخانەکە لە ناکاو و بە دڵەراوکێ چۆتە ناو پۆلەکان و به بێ راگەیاندنی پێش وەختە وبێ ئەوەی هیچ ڕوونکردنەوەیەک پیشکەش بکات، داوای لە قوتابیان کردوە قوتابخانە بەجێ هێڵن و بچنەوە ماڵەکانیان.
هەروەها ڕایگەیاند: زۆرێک لە قوتابیان تووشی ڕشانەوە و سەرەگێژەی تووند بونە و بەڵام لە چوونە نەخۆشخانە خۆیان پاراستووە چوونکە پێیان وایە لە نەخۆشخانەکانیش پارێزراو نینە.
پێویستە ئاماژە بکرێت کە، ماوەیەکە بە بیر و هزری تاڵیبان و داعش، لە لایان حکوومەتی ئێران بە گازی کیمیاوی هێرش دەکرێتە سەر قوتابخانەکانی کچان و هێندێکی کوڕانەش و بوونەتە هۆی ژەهراوی بوونی کیژان و کوڕان لە پۆلەکانی خوێندن دا.
هێرشە بایۆلۆژێکانی پلان داڕێژراو لە لایان حکوومەتەوە تا ئێستا بۆتە هۆکاری گیان لەدەستدانی کیژێکی قوتابی خوێندنی ناوەندی بە ناوی ئەسرا عەبباسنەژاد.
ع. ر


