ک.م.م.ک:
یەکشەممە ڕێکەوتی ٢١ی ڕەشەمەی ساڵی ٢٧٢٢ی کوردی، بەهائەدین مەلێکی یەکێک لە چالاکان و ئەندامانی دەستەی بەڕێوەبەری ئەنجومەنی پیشەیی مامۆستایانی شاری سنە کە چەند رۆژێک لەمەوبەر لە لایان هێزەکانی سەرکوتکەری کۆماری ئیسلامی ئێران ڕفێنرا بوو، پاش چەند ڕۆژ دەستبەسەر بوونی بە بێ هۆکار بە دانانی بارمتە لە گرتنگەی ئەمنیەتی ئێران لە شاری سنە ئازاد کرا.
ع. ر