هەواڵەکان

کۆڵبەرێک لە شاری بانە دەکوژرێت

بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ئینزامی کۆڵبەرێک گیانی لە دەست دەدات

بەپێی ڕاپۆرتێک کە بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان گەیشتوە ڕۆژی پێنج شەمە ۱ی ڕەزبەری ۱۳۹۵ی هەتاوی لە سەر سنووری بانە، کۆڵبەرێک بەناوی «جەمیل عەبدوڵانژاد» کوڕی ساڵەح ۲۱ ساڵ تەمەن بەتەقەی ڕاستەوخۆی هێزی ئینتزامی گیانی لەدەست دەدات.

لە ڕاپۆرتەکەدا هاتوە هێزە کانی ئینتزامی بە بێ ئەوەی هێماێیک یان ئاگادار کردنەوەێیک بە جەمیل بدەن دەیدەنە بەر دەسڕێژ و دوگولە یەک لە لاقی ئەویتریش لە سەر سینگی دەدرێت و گیانی لەدەست دەدات. هەروەها دەڕێژێن بەسەر کەلو پەلەکەیدا کە شتو مەکی کارەبایی بوە بەتاڵانی دەبەن.

شایانی باسە بگوترێت، تا بڵاو کردنەوەی ئەم هەواڵە جەنازەی ناوبراویان ڕادەستی بنەماڵەکەی نەکردۆتەوە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

Related posts

بە هۆیی شەری نوێی تورکیا دژی باکووری کوردستان، یە میلیۆن کەس ئاوارە بوون

ژنێک بە دەستی هاوژینەکەی دەسوتێنرێت و گیانی لە دەستدەدات

چڕکردنەوەی کەشی ئەمنییەتی لەمەریوان