سنە؛ بۆ هاوڵاتییەکی چالاکی مەدەنی حوکمی زیندان دەرچوو

ک.م.م.ک:

سێشەممە ٦ی ڕەشەمەی ٢٧٢٢ی کوردی، هاوڵاتییەک بەناونیشانی سەروەر مەلایی چالاکی مەدەنی و خەڵکی شاری سنە کە لە ڕەوتی خۆپیشاندانەکان و چلەی ژینا ئەمینیی دەستبەسەر کرابوو، لەلایەن دادگای سزاکانی حکوومەت لە سنە بە سێ ساڵ و ٦ مانگ زیندانی تەعزیری مەحکووم کرا.

جێی بیرهێنانەوەیە کە، زۆرینەی دەستبەسەرکراوانی مانگرتن و خۆپیشاندانەکان پاش ئازادی بە دانانی بارمتە، حوکمی درێژماوەیان بۆ دەردەچێت.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *