سنە؛ وەرگرتنی دانپێدانانی زۆرەملێ لە سیروان محەمەدی

ک.م.م.ک.:

بە پێی ئەو هەواڵەکان، سیروان محەمەدی، هاووڵاتییەکی لاوی خەڵکی سنە، لە ژێر ئەشکەنجەی سەختی دامودەزگاکانی ئیتلاعات و ئەمنیەتی ئێران لە بەندیخانەدا ناچار بە دانپێدانانی زۆرەملێ دژ بە خۆی کراوە و هێزە ئەمنییەکانیش گرتەیەکی ڤیدیۆیی دانپێدانانی زۆرەملێی ئەم هاووڵاتییەیان ئامادە کردووە .

شایانی باسە ڕۆژی یەکشەممە ١٦ی ڕێبەندانی ساڵی ٢٧٢٢ی کوردی، هێزە ئەمنییەکانی ئێران هەڵیانکوتایە سەر ماڵی بنەماڵەی سیروان محەمەدی کە بەم دواییە بە دانانی بارمتە ئازاد کرابوو و بە توندی لێیان داوە و دەستبەسەر کراوە.

پێویستە بگوترێ ئەم هاووڵاتییە لە کاتی ناڕەزایەتییە گشتییەکاندا بە تۆمەتی تێکدانی ئاشتی و ئارامیی گشتی دەستبەسەر و دۆسیەکەی ڕەوانەی لقی یەکەمی لێکۆڵینەوەی داواکاری گشتی ئینقلابی حکوومەتی شاری سنە کرا.

ک.ح

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *