خوێندکاران لە خوێندنگای کچانی سپێهر مسباح-ی کرماشان ژەهراوی بوون


ک.م.م.م.ک

چوارشەممە ۱۰ی ڕەشەمەی ۲۷۲۲ی کوردی، خوێندکاران لە خوێندنگای کچانی سپێهر مسباح-ی کرماشان ژەهراوی بوون.

لە بەردەوامی ژەهراویبوونی زنجیرەیی خوێندکارانی کچ کە لە شارەکانی دیکەی ئێران دەستیپێکرد، ئەمڕۆ خوێندکارانی خوێندنگای سپێهر مسباح-ی کرماشانیش بەهۆی هەڵمژینی گازی ژەهراوییەوە ژەهراوی بوون.

شایانی باسە خوێندکارە ژەهراوییەکانی کرماشان بە ئۆتۆبووس و دوو ئامبولانسەوە گەیەنراوەتە نەخۆشخانە.
ع. س

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *