خۆکوژی دوو هاووڵاتیی لە شارەکانی پیرانشار و بانە

ک.م.م.ک:
٧ی ڕەشەمەی ساڵی
رۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ٧ی ڕەشەمەی ساڵی ٢٧٢٢ی کوردی، هاووڵاتییەکی ژن بە ناوی ئەوین ڕوشنفکر خەڵکی شاری پیرانشار بە هۆکاری ناڕوون و به خواردنی حەب کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

هەروەها؛ یەک شەممە ڕێکەوتی ٧ی ڕەشەمە هاووڵاتییەکی‌تری میرمنداڵ بە ناوی ئاراز زینه‌تی دانیشتووی گوندی خافوورەدێ سەر بە شاری بانە بە شێوەی خۆهەڵاوەسین کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

ع. ر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *