ئازادی کاتی هونەرمەندێکی کوردی لە تاران

ک.م.م.ک:

سێشەممە٢ی ڕەشەمەی ٢٧٢٢ی کوردی، هونەرمەندێکی کوردی زیندانی کراو بەناونیشانی موسلیم جەعفەری ڕوموشتی خەڵکی شاری سنە پاش ٥مانگ زیندانی لە ژوورە تاکەکەسیەکانی زیندانی ئێڤینی تاران بە شێوەی کاتی بە بارمتەی٨ ملیارد تمەنی ئازاد کرا.

بە گوێرەی هەواڵەکە، ناوبراو لە کۆتاییەکانی مانگی خەرمانان لە سنووری ئێران و تورکیا لە کاتێکدا دەیهەویست دەربازی ئەورووپا ببێت لەلایەن هێزە سنووریەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەستبەسەر کرا.

شیاوی باسە، ناوبراو کە بە هەڵۆ ناسراوە لە شەڕی داعش دەستێکی لەدەستداوە و هەروەها دەرهێنەرێکی فیلمسازە کە براوەی خەڵاتی باشترین ئەکتەری فیلمی کێڵگە پیسەکانی مێهرەجانی فیلمی دهۆکە لە هەرێمی کوردستان.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *