ک.م.م.ک:
بەپێی هەواڵی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی دووشەممە ١ی ڕەشەمەی ٢٧٢٢ی کوردی، هاوڵاتییەک بەناونیشانی شەهریاری کورد ٢٠ساڵ تەمەن و کوڕی سەیف عەلی دانیشتووی ئابدانان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوازرا.
بەگوێرەی هەواڵەکە، ئەم هاوڵاتییە لەماڵەکەی خۆی بەبێ نواندنی حوکمی قەزایی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر کراوە.
شیاوی باسە کە تا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لەو تۆمەتانەی نراونەتە پاڵ ئەم هاوڵاتییە و شوێنی ڕاگیرانی ناوبراو بەدەستەوە نییە.
ق.ش