زیندانییەک لە کرماشان لە سێدارە درا

ک.م.م.ک:

چوارشەممە ۳ی ڕەشەمەی ۲۷۲۲ی کوردی، هاووڵاتیەک زیندان کراو لە بەندیخانەی دیزەڵئاوای حکوومەتی ئێران لە کرماشان بە ناوی سەرکەوت ئەحمەدی و خەڵکی روانسەر لە زیندان  لەسێدارە درا.
بەپێی ڕاپۆرتەکە، ناوبراو بەتۆمەتی کوشتنی مەعمورێکی هێزەکانی ئینتیزامی لەلایەن دەزگای دادوەری ئێرانەوە سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپێنراوە.

جێی ئاماژەیه کە  تەرمی ئەم هاوڵاتییە سیاسییە لە سێ ڕییانی قازانجی لە لایەن هێزەکانی ئەمنییەتی حکوومەت ڕفێندراوە.

تا لە سێدارەدانی ئەو هاووڵاتییە لەلایەن میدیا ناوخۆییەکان و سەرچاوەکانی فەرمیی حکوومەتی ئێرانەوە ڕانەگەیەندراوە.
ع. س

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *