جوانڕۆ؛ دەسبەسەرکردنی کچێکی مێرمنداڵ لە لایان هێزە ئەمنیەتییەکانی ئێران

ک.م.م.ک:

بە گوێرەی ڕاپۆرتەکانی گەیشتوو، شەممە رێکەوتی ٢٩ی ڕێبەندانی ساڵی ٢٧٢٢ی کوردی، کیژێکی مێرمنداڵ بە ناوی “سارین وەیسی ” خەڵکی شاری جوانڕۆ لە لایان هێزە ئەمنیەتییەکانی ئێران دەستبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

بە گوێرەی هەواڵەکە، ئەو کیژە مێرمنداڵە بە هۆی بڵاوکردنەوەی هەواڵەکانی شۆرشی ژینا لە لاپەڕەی ئینستاگرامی تایبەت بە خۆی دەستبەسەر کراوە.

تا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە لە چارەنووس و شوێنی بەندکرانی ئەو هاووڵاتیە هیچ زانیارییەک لە بەر دەست دا نییە.

ع. ر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *