چالاکێکی سیاسی بڕیاری بەندکردنی بۆ دەرکرا

ک.م.م.ک:

بە گوێرەی ڕاپۆرتەکانی گەیشتوو، لەماوەی چەند رۆژی رابردوودا چالاکێکی سیاسی بە ناوی “قاسم فازیلی کیا ” تەمەن ٣٢ ساڵ و خەڵکی خرم آباد(خوڕەم ئاوا) بە تۆمەتی بڵاوکردنەوەی پڕوپاگەندە دژی دەسەڵات و تێکدانی ئاسایشی نەتەوەیی و گشتی بڕیاری ٢ ساڵ بەندکرانی زۆرە ملی و لێدانی ٧٤ قامچی بۆ دەرکرا.

پێویستە ئاماژە بکرێت کە، قاسم فازیلی کیا بەڕێوەبەری ئەنجومەنی چاوەدێری ئازادی و پێشکەوتنی لوڕستانە کە لە مانگی خەرمانانی ئەمساڵدا لە لایان هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانی ئێران دەستبەسەر کرا و لە کۆتاییدا لە دوا ڕۆژەکانی مانگی ڕەزبەر دا بە دانانی بارمتە تا کۆتایی قۆناغەکانی لێپرسینەوە ئازاد کرا بوو.

شیاوی باسە کە، ئەو چالاکوانە سیاسیە لە مانگی خەزەڵوەری ساڵی ١٣٩٨ی هەتاوی دا دەستبەسەر کرا بوو و پاش ماوەیەک تۆمەتە پاڵخراوەکانی دژی ناوبراویان بە راست نەزانی و بێبەری کرا.

ع. ر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *