پیشه ییخۆپیشاندانرفێندراوسلایدەرگرتن و زیندانمەدەنیهەواڵەکان

دەسبەسەرکردنی دوو برا لە شاری دێهلۆران

ک.م.م.ک:

سێشەممە ڕێکەوتی ٢٥ی ڕێبەندانی ساڵی ٢٧٢٢ی کوردی، هێزە سەرکوتکەرەکانی حکوومەتی ئێران لە شاری دێهلۆران دوو هاووڵاتیی بە ناوەکانی؛فەرشاد ئایینی تەمەن ٢٩ ساڵ و سەعدوڵا ئایینی تەمەن ٢٤ ساڵی-یان دەستبەسەر کرد و بۆ شوێنێکی نادیاریان ڕاگوێستوون.

بە گوێرەی هەواڵەکە، دەسبەسەرکردنی ئەو دوو برایە بە بێ نواندنی بڕیاری دادوەر ئەنجام دراوە.
جێگای وەبیرهێنانەوەیە کە، فەرشاد ئایینی شۆفیری ئامبوڵانسی نەخۆشخانەی شاری دێهلۆرانە.

تا کاتی ئامادەکردن و بڵاوکردنەوەی ئەو هەواڵە لە چارەنووس و تۆمەتە پاڵخراوەکانی دژی ئەو هاووڵاتییانە و شوێنی بەندکرانیان هیچ زانیارییەک لە بەر دەست دا نییە.

ع. ر

Related posts

چەنگیز قەدەم خێری، سەرەڕای کێشەی جددی گوورچیلە بێ چارەسەری ماوەتەوە

گیان لەدەستدانی کاسبکارێک بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەربازییەکان

بەردەوامی دەستبەسەری هاوڵاتیان لە شاری تیکاب

Bilal Enferadi

Leave a Comment